١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٢:٥٤
ڕۆژانە دەیان هێرشی سایبری دەکرێتە سەر ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ڕۆژانە دەیان هێرشی زۆر بەربڵاو دەکرێتە سەر ڕێکخراوە و ماڵپەڕەکانی ئێران.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەحید خەتیب زادە لە کۆنفڕانسی حەوتانەی خۆیدا بە ئاماژە بە هێرشی سایبری حەوتەی ڕابردوو بۆ سەر ناوەندە دەوڵەتییەکانی ئێران جەختی کرد: ڕۆژانە دەیان هێرشی زۆر بەربڵاو دەکرێتە سەر ڕێکخراوە و ماڵپەڕەکان و سیستەمەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەزاران هێرشی بچووکیش ڕوو دەدات.

ئەوەشی وت کە هەندێ وڵاتانی دنیا دژی ئێران شەڕی سایبریان ڕێکخستووە. ئێمە لەم شەڕەدا ناتەوان نین و وڵامی خۆمانیش باش داوەتەوە.

سەبارەت بە سەفەری سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران بۆ عێراق وتی: سەفەری هێممەتی بۆ عێراق سەبارەت بە ڕێککەوتنی بانکی ناوەندی ئێران و عێراق بۆ هێنانەوەی پارە بلۆکە کراوەکانی ئێران بووە وسەفەرەکەش بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتووە.  

342/